وێنە .. ئەرشیف
ده‌زگای نەهێشتنی كوشتنی ئافره‌ت له توركیا رایده‌گه‌یه‌نێ له ساڵی 2017دا 409 ئافره‌ت له شاره جیاجیاكانی توركیادا كوژراون و دەستدرێژی سێکسیش کراوەتە سەر ٣٨٧ مناڵ.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌زگای نەهێشتنی كوشتنی ئافره‌ت کە لە میدیاکانی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە" له ساڵی 2017دا 409 ئافره‌ت كوژراون و 387 منداڵیش ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر و 332 ئافره‌تیش به هه‌مان شێوه به زۆر ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر".
لە راپۆرتەکەدا هاتووە "له‌و رێژه‌یه‌دا 88 ئافره‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی ویستوویانه خۆیان ژیانی خۆیان دیاری بكه‌ن كوژراون، 30 ئافره‌ت به هۆی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كانیان كوژراون و 134 ئافره‌تیش به شێوه‌ی گوماناوی كوژراون و 110ی تریش تاوه‌كو ئێستە هۆكاری كوژرانهكهیان ئاشكرا نه‌كراوه".
راپۆرتەکە شارەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات و ئیسته‌نبۆڵ یه‌كێك بووه له‌و شارانه‌ی له ساڵی 2017 زۆرترین ئافره‌تی تێدا كوژراوه كه 57 ئافره‌ت بووه، ئیزمیر 32، ئه‌نتاڵیا 25، بورسا 18، ئه‌ده‌نا