مالیکی داوای ھاوپەیمانی لەکورد دەکات

نوری مالیکی پەیامێک ئاراستەی ھەرێمی کوردستان دەکات و داوادەکات، لەنێوان ئەوان وەکو شیعەکان و ھەرێمی کوردستاندا ھاوپەیمانی سیاسیی دروستبکرێت.


دوای كۆبونەوەی لەگەڵ گۆڕان كۆمەڵ و هاوپەیمانی، نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێكی ئاراستەی هەرێمی كوردستان كرد.

مالیكی لەپەیامەكەیدا وتی "داوادەكەین هاوپەیمانیەكی بەهێز لەنێوان ئێمەو كورددا هەبێت، چونكە نابێت گەلی كورد باجی هەڵەی ژمارەیەك لەسەركردە سیاسییەكانی بدات".

سەبارە بەوادەی هەڵبژاردنی گشتیی عیراقیش مالیكی وتی "ئێمە وەكو هاوپەیمانی نیشتیمانی (شیعەكان) كۆبونەوەمان كردو جەختدەكەینەوە لەسەرئەوەی پێویستە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت، كە 15ی ئایاری ئەمساڵە".

جێگری سەرۆك كۆماری عیراق ئەوەشی ڕونكردەوە، "ئێمە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانمان بەلاوە گرنگە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین لیژنەمان دروستكردوە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، تاوەكو هەرچی زوە موچەی فەرمانبەران ڕەوانە بكرێت".



AM:11:53:05/01/2018