کۆنگرەی نەوەی نوێ پێنج ئافرەتی بۆ ئەنجومەنی باڵا هەڵبژارد

کەمێک پێش ئێستا لەیەکەم کۆنگرەی دامەزراندنیدا ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ هەڵبژێردراو لەنێویاندا پێنج ئافرەت هەیە.

 کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئاشکراکرا، کە تیایدا ١٥ کەس سەرکەوتن بۆ ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کە پێنجیان ژنە و دوانیان ئەندامی یەدەگن و پێکهاتوون لە:-
١-ڕابوون مەعروف، ١٧٠ دەنگ.
٢ -سیپان ئامێدی، ١١٠ دەنگ.
٣-هەوراز زاهیر، ١١٠ دەنگ.
٤-ئارام سەعید، ٩٧ دەنگ.
٥-د.محەمەد ڕەوف، ٩٥ دەنگ.
٦-کاوە عەبدولقادر، ٩٠ دەنگ.
٧-دۆستی ئەحمەد، ٨٣ دەنگ.
٨-سنور ساڵح، ٧٧ دەنگ.
٩-گوڵاڵە محەمەد ٦٩ دەنگ.
١٠-ڕاڤۆ ئیسماعیل، ٦٩ دەنگ.
١١-یوسرا مەحمود، ٥٢ دەنگ.
١٢ شادی نەوزاد ٥٢ دەنگ.
پێشتریش شاسوار عەبدولواحیدیش وەک سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ لە سلێمانی نەوی نوێ کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی سازکردو نزیکەی ٣٠٠ ئەندام بەشداریان کرد.



PM:10:35:05/01/2018