ئەحمەدی حاجی رەشید و بەختیار شاوەیس دڵنیایی دەدەن بە کادیرانی یەکێتی

لە نووسینێکدا ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵ و د. بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری یەکێتی لە نووسینێکدا کادیرانی یەکێتی دڵنیادەکەنەوەو دەڵێن" موچەی کەستان نابرێت".

لە نووسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەهاوبەشی بۆ کادیرانی یەکێتی لەسەر مووچەکانیان بڵاویان کردۆتەوە، نووسیویانە "
دوای ئەوەی بەرێز حیدر عەبادی داوای لە ئەحمەد حاجی رەشید بریاردەری لیژنەی دارایی کرد کەسەرپەرشتی لیژنەی وردبینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات. دواتر بەشێکی زۆر لەکادیرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە مەڵبەند ومەکتەبەکان و ئۆرگانەجیاوازەکان بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیان پێوەکردووین ، ئێمەش بە پێویستمان زانی بەوردی گفتوگۆی ئەم بابەتە بکەین و دواتر رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە ئەگەرهەڵەیەک کرابێت پەیوەندی بە ژیان وماڵ و منداڵی کادیرانەوە نیەو ئەوانیش وەک فەرمانبەرانی تر هاوڵاتی ئەم وڵاتەن و پێویستەمافەکانیان پارێزراوبێت و ئەوان لێیبەرپرسیار نین." 

لەو نوویسنەدا ئەو دوو پەرلەمانتارە دڵنیای دەدەن بە کادیرانی یەکێتی و نووسیوویانە " هەربۆیە لێرەوە پێتان رادەگەیەنین کە موچەی کەستان نابرێت و بەرگری تەواو لەمافەکانی ئێوەو تەواوی موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین".

عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ئەحمەد حاجی رەشید بریاردەری لیژنەی دارایی کردووە سەرپەرشتی لیژنەی وردبینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.



PM:04:08:06/01/2018