دژە تیرۆری "یەکێتی"، لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری چەمچەماڵ کە تیایدا پێشمەرگەیەک کوژراو سێ تر برینداربوون، روونکردنەوە دەدات.
لەو روونکردنەوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە" دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵی دا، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا كه هاوكاربن له گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ما‌ڵ، بۆ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵیی سوسێ".
هەروەها لە بەیانەکەدا هاتووە "شه‌وی رابردوو، كاژێر ٢:٣٠ ی خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌و، هێزه په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگای دژه تیرۆر كه ئه‌ركی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانیان بۆ به‌ندیخانه‌ی سوسێ جێ به‌جێ ده‌كرد، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به چه‌كی قورس په‌لاماردران، كه هێزه په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ڵامیاندانه‌وه و له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه، كه‌سێك كوژرا، سێ كه‌س بریندار بوون و پێنج كه‌سیش له به‌شدارانی په‌لاماره‌كه ده‌ستگیركران كه ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٥ کانوونی دووەم شەڕ لەنێوان هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزێکی پاسەوان بەندیخانەی فیدراڵی چەمچەماڵ کە سەر بە کۆمپانیایەکن روویدا، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک کە لەپلەی ئامر فەوجدایە و سەر بە هێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ کوژراو سێ تریش بریندار بوون.