لێپرسراوێکی باڵای کورد گیانی لەدەستدا

لێپرسراوێکی کوردی باکوری کوردستان کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد گیانی لە دەستدا.

مەسعود ئویساڵ سیاسەتمەداری باکوری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردو دامەزراندنی پەرلەمانی نەتەوەیی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

مەسعود ئویساڵ لە باکوری کوردستان لە شاری شیرناخ لەناو سیاسەت و خەباتدا بوو، هەر لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەی کوردەوە تا ماوەیەکی زۆر ئەندامی کۆنگرەی بوو، پێش ئەوەش بۆ دامەزراندنی پەرلەمانی نەتەوەیی کوردستان کاری کرد.وەک ئەندامێکی دامەزرێنەر سەردانی چیاکانی کوردستانی کرد. 

لەبەر ژێر فشاری هێرشەکانی تورکیا بە ناچاری رووی کردە ئەوروپا. لە ئەوروپاش بوو بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات. دوای ئەوەش بوو بە ئەندامی دامەزرێنەری کنك.



PM:11:45:16/01/2018