ئەندامانی داواکاری گشتی سلێمانی ڕوونکردنەویەکیان بڵاوکردەوە

ئەندامانی داواکاری گشتیی سلێمانی ڕایانگەیاند، لابردنی  سەرۆکی داواکاری گشتیی سلێمانی لەسەر بنەمای ئەو داواکارییە نەبووە کە بەر لە سالێک پێشکەشی کردووە، بەڵکو لەبەر ئەو سکاڵایانەی بووە کە زۆرێک لە بەرپرسە حزبی و حکومییەکانی نیگەران کردووە.

ئەندامانی داواکاری گشتیی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دوورخستنەوەی حاکم بەختیار عەلی حەمەئەمین بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی و پاراستنی پاراستنی پێگەی حکومەتی هەرێم نەبا، ئەوا تۆمارکردنی سکاڵا لەبەردەم دادگای دەستووری فیدراڵی عێراق کارێکی ئەستەم نەبوو.

دەشڵێن، لە کاتێکدا بەرپرسانی هەرێم و ناوەندە نێوخۆیی و دەرەکییەکان دان بە بوونی گەندەڵی دەنێن، لەبری ئەوەی هاوکاری داواکاری گشتیی بکرێت، دەست لە کاروبارەکانی وەردەدرێت و بەربەست لەبەردەم کارەکانی دروستدەکرێت.

لە کۆتاییشدا تەئکیدیان لەوە کردووەتەوە، ئەو بڕیارە کاریگەری لەسەر کارەکانیان نابێت و ئەوەندەی یاسا ڕێی پێداون ڕووبەڕووی گەندەڵی دەبنەوە.



PM:03:46:17/01/2018