تەقینەوەیەک لەناو بارەگای حزبێکدا روویدا

تەقینەوەیەک لەناو بارەگای حزبێک لە پارێزگای بەسرە ڕوویدا و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بارەگای بزووتنەوەی موژدەی گەنجان لە شارۆچکەی ئەبی خەسیب لە پارێزگای بەسرە، لەڕێی بۆمبێکەوە، کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هەڵیان داوەتە ناو بارەگاکە، تەقینەوەیەک روویداوە.

تەقینەوەکە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە کەلوپەلی ناو بارەگاکە و بەپێی دوایین زانیاریش، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.



PM:01:33:18/01/2018