"سپی" ناوی ئەو وەزارەتانە ئاشكرادەكات كە ووردبینی لە لیستی موچەكانیان دەكرێت

لیژنەیەكی دیكە بۆ ووردبینی لە لیستی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم گەیشتە هەولێر و "سپی"یش ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن ئەو لیژنەیەوە ووردبینی لە لیستی ناوەكانیان دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە ئەمڕۆ گەیشتۆتە هەرێم راستەوخۆ سەردانی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن و دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری چەند وەزارەتێك و راوێژكارێكی حكومەتی هەرێم دەست دەكەن بە وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی پێنج وەزارەت. 
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە گەیشتون بەسەر چوار لیژنەی وردبینیدا دابەش بوون و وووردبینی دەكەن لە لیستی مووچەخۆرانی هەریەك لە وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پلاندانان، شارەوانی،  بازرگانی و پیشەسازی، كشتوكاڵ".

ئەوەش دوای ئەوەدێت دوێنێ‌ 29ی 1ی 2018، بڕی 250 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە گواستراوەتە بۆ سەر ژمارەی حسابی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خەرجكردنی موچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە.




PM:12:52:30/01/2018