جێرمی كۆربین، ڕێبەری پارتیی کرێکارانی بهریتانیا، هەڵووێستی خۆی پێشانداو بە پێچەوانەی حکومەتەکەی تیرێزا مەیەوە، پارتی کرێکاران و سەرکردەکەی پشتگیری لە کوردانی سوریا دەکات.
جێرمی کۆربین لە وتارێکدا کە له «Another Green world» بڵاوی كردۆتهوه، نووسیوویەتی " من پشتیوانیی خۆم بۆ کوردەکانی سووریا و هەموو کوردەکانی جیهان دەردەبڕم. ئەوەی لەم هەلومەرجەدا پێویستە ڕاگرتنی شەڕە و هەوڵدانە بۆ کەمکردنەوەی تێکهەڵچونەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسیی، نەک نانەوەی ئاژاوە و دەستێوەردانی سەربازی لە قەیرانێکی ئاڵۆزدا کە هەتا ئێستاش ڕێژەیەکی فرهوانی قوربانی و ئاوارەیی بەدوای خۆیدا هێناوە".
هەروەها لەو وتارەدا سەکردەی پارتی پارێزگاران دەڵێت "هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، قوربانی زۆری مەدەنی لێکەوتۆتەوە، تەنانەت ئەو ئاوارانە کە لە ناوچەکانی دیکەی سووریاوە پەنایان بۆ عهفرین هێناوە، بوونەتە قوربانی هێرشەکانی تورکیا".
سەرکردەی پارتی پارێزگاران ڕهخنه له حكوومهتی بهریتانیا دهگرێت و دەڵێت "حکوومەتی بهریتانیا نەک تەنیا نەیتوانیوە لە دژی دەستێوەردانی بیانییەکان لە سووریا هەنگاوێک هەڵبگرێت، بەڵکو بۆ خۆشی بۆتە بەشێک لە هێرشەکانی هێزە هاوپەیمانەکان لە سووریا".
هەروەها دەڵێت " «ئێمە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی سەرشانمان، دەبێت فشارەکانمان بۆ دابینکردنی ئاشتییەکی سەقامگیر و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک سیاسی بۆ سووریا، زیاد بکەین، لەوانەش، هاتنەدەرەوەی هەموو ئەو هێزە بیانیانە کە لە شەڕی سووریادا ڕۆلیان هەیە»