ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی رۆژئاوای کوردستان

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه‌ پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "پێویسته‌ قوربانییه‌ زۆره‌كانیان له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌به‌رچاو بگرین".

"جۆزێف ڤوتێل" فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بە میدیا جیهانییەکانی رایگه‌یاند "پشتیوانییه‌كانمان بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بێت".

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "پێویسته‌ قوربانییه‌ زۆره‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌به‌رچاو بگرین".

دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدان له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 1 ی 2 ی 2018، 13 رۆژ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، بەردەوامە.



PM:12:21:01/02/2018