" یەکگرتوو کەناڵە تەلەفزیۆنییەکەی ناکاتەوە"

تەلە فیزۆنی یەکگرتوو بەهۆی کێشەی دارایی و کەمکردنەوەی کارمەندو کردنی سیستەمەکە بە HD راگرتنی پەخشەکەی درێژە دەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" تەلەفزیۆنی سپێدە، زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی کە لە ٢٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ەوە راگیراوە، هەرچەندە بڕیار وابوو کە  سەرەتای مانگی شوبا بکرێتەوە، بەڵام بەپێی زانیاریەکانی سپی بەهۆی کەمکردنەوەی کارمەند و بەهۆی کێشەی دارایی و گۆڕینی سیستەمەکەیەوە بە HD ، کردنەوەی پەخشی ئەو کەناڵە دوادەکەوێت تا سەرەتای مانگی ئازار".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی" زۆربەی ئامێرەکانی کەناڵە نوێدەکرێتەوە، هەرچەندە باری دارایی یەکگرتوو خراپە، بەڵام تێچوونی سیستەمی HD لە رووی تێچوونەوە جیاوازی ئەو تۆی نییە لەگەڵ سیستەمە کۆنەکە".

كەناڵی "سپێدە"ی زمانحاڵی فەڕمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە مانگی رابردووەوە بەرنامەكانی راگرت، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بە تەواوی پەخشەكەی راگیرا.



PM:03:17:07/02/2018