رێگا بە باڵوێزی ئەڵمانیا نەدرا بەشداری دادگاییکردنی دەمیرتاش بکات

دوێنێ لە کاتی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش پۆلیسی ئەو وڵاتە رێگا نادات بە باڵوێزی ئەڵمانیا وەک میوان بەشداری دادگاییکردنە کە بکات.

 ماتین ئارمەن، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە توركیا كە بۆ بەشداریكردن لە دادگایی كردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، ڕۆیشتبووە باڵەخانەی دادگە، ڕێگری لێكراو نەیتوانی بەشداری ئەم دانیشتنە بكات.

لەمبارەیەوە ناوبراو بۆ ئاژانسی دۆیچە فێلە، ئەڵمانی راگەیاندووە " ئێمەو كەسایەتییە سیاسییەكانی دیكە مۆڵەتمان پێنەدرا كە بەشداری دادگاكەی دەمیرتاش بكەین".

باڵیۆزی ئەڵمانیا ویستبووی وەك چاودێر بەشداری ئەم دادگایە بكاتن بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارێتی توركیا ڕێگەی پێنەدرابوو.

سەلاحەدین دەمیرتاش بەتۆمەتی هاوكاری و لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان لە توركیا دادگایی دەكرێت و داواکاری گشتی ئەو وڵاتە نزیکەی ١٤٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەمیرتاش خستۆتە روو.



AM:11:17:15/02/2018