لەباری هەسەدەوە تورکیا پێشنیارێک دەداتە ئەمریکا

تورکیا پێشنیازی کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات داوەتە واشنتۆن و لەبەرامبەردا هێزە تورکی و ئەمریکییەکان لە شاری منبج جێگیربن.


ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەو بەرپرسێکی باڵای تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا تاوتوی پێشنیازەکەی ئەنقەرە دەکات کە ئەمڕۆ دراوەتە ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی سەردانەکەی بۆ تورکیا.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نورەدین جانکلی هاوتا تورکییەکەی، داوای کردووە ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بە ئاراستەی دژایەتیکردنی داعش لە سوریا، وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین.



PM:12:44:16/02/2018