سبەی پەرلەمان لەسەر گەندەڵی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی ٢٠ ی شوبات پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسایی خۆی بکات و چەندان تەوەری گرنگ تاوتوێ بکات لەنێویدا تەوەری خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت بە پڕ کێشەترین دۆسیەی حکومەتی هەرێم و سیستەمی حوکمڕانی هەرێم دادەنرێت. 

بەپێی کارنامەی پەرلەمانی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست سپی کەتووە، سبەینێ پەرلەمان جگە لە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینی، ڕاپۆرتی شاندی پەرلەمان بۆ عەفرین دەخوێنرێتەوە.هەروەها گفتوگۆ پرۆژەیاساکانی(چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان).

هەر لەو کۆبوونەوەیەی سبەینێی پەرلەماندا، گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی کارکردن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرێت، لەگەڵ گفتوگۆی یاساکانی هەمواری بیستەمی میلاکات و نەهێشتنی بازرگانی بە مرۆڤ و هەمواری یاسای پارێزەرایەتی و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت



PM:09:34:20/02/2018