هاتوچۆ ئاگاداریەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 21 ی شوباتی 2018 ترافیك لایتی بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەكەوێتە كار.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە "بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات كە ترافیك لایتی بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەكەوێتە بواری كاركردنەوە".

هاوكات فەرمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ ترافیك لایتی بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەكەوێتە كار، هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی پێویستدا سودی لێ وەرگرن".

بەرێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە سەرجەم شۆفێران دەكەین پابەندبن بە بە میكانیزمی كاركردنی ئەو ترافیك لایتانە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان".



AM:11:39:21/02/2018