وەزیری دارایی بڕیارێک لەبارەی پێشینەی سەرجەم موچەخۆرانەوە دەدات

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕانەوەی پێشینەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی ڕاگرت.


ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی بڕیاری دا لەسەر دواخستنی گشت لێبڕینەكانی تایبەت بە پێشینە و قەرزە گشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لای موچەخۆرانی  وەك پێشینەكانی (خانووبەرە، هاوسەرگیریی، سندوقی نیشتەجێبوون).

ئاماژەی بەوەش کردووە، لێبڕینەکە (خانەنشینی و باج و خەرجی بژێوی (النفقة الشرعية) ناگرێتەوە.



PM:12:35:22/02/2018