گۆڕان کاندید پێشنیار دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستێک

گۆڕان سێ کاندید پێشنیار  دەکات بۆ دەستنیشانکردنی یەکێکیان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی.

دانا عەبدولكەریم، بەرپرسی ژووری پەرلەمان و حكومەتی گۆڕان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "بەپێی ڕێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی یەكێك لە پۆستەكانی جێگری پارێزگای سلێمانی بۆ گۆڕانە، بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە ناوی سێ كاندیدیان رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە".

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ناوەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "پاڵێوراوەكانی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی، پێكهاتون لە هەریەكە (ئەحمەد عەلی، فازڵ عومەر، هاوار شێخ رەئوف)".

ئە وکاندیدانە دەبێت لەلایەن ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەزامەندی لەسەر دەردەبڕێت، ناوەكان دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، یەكێك لەو سێ پاڵێوراوە دەبنە جێگری پارێزگای سلێمانی"

لەبەر رۆشنایی رێککەوتنی یەكێتی و گۆڕان لە دوای هەڵبژاردنی ٢٠١٣ لەسەر دابەشكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگاو و قایمقامی قەزاو ناحیەكانی دیكەی پارێزگاكە یەکێک لە جێگرەکانی پارێزگار دەدرێتەوە بە گۆڕان.



PM:07:30:22/02/2018