لێزمە باران دەستپێدەکات

كەشناسی هەرێم رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و سبەی ئاسمان نیمچە هەور و  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ لێزمە بارانی بچڕ بچڕ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند كە ئەمڕۆ لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و باران لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

كەشناسی هەرێم ئەوەی‌ خستووەتەڕوو كە سبەینێ چوارشەممە 21ی شوباتی‌ 2018، لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان نیمچە هەور و  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ لێزمە بارانی بچڕ بچڕ.



AM:11:14:23/02/2018