دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی شوبات، سەرەتای هەفتە دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی دراودا نرخێكی نوێی تۆمار كرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكان و دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٢٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٠ هەزارو ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧١هەزارو ٧٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٣٢ هەزار و ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٦ هەزار دینار.



PM:12:13:26/02/2018