لەسەر پشکی هەرێم و چەند بابەتێکی تر سێ سەرۆکایەتییەکە کۆدەبنەوە

سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق كۆدەبنەوەو لەسەر بوودجەی عێراق و پشکی هەرێم لەو بوودجەیەو هەڵبژاردن گفتوگۆ دەکرێت.

عەبدوڵا عەلیاوایی ، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندوە" كاتژمێری پێنجی ئێوارەی ئەمرَۆ پێنج شەممە 1ی ئازاری 2018 هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق((كۆمار و پەرلەمان و وەزیران) كۆدەبنەوە"

ڕاوێژكارەكەی سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشداوە" لە كۆبونەوەكەدا سێ تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت و تەوەری یەكەم پرۆژەیاسای بودجەی 2018ەو تەوەری دووەم هەڵبژاردنەكانی عێراق و تەوەری سێَەمیش چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دوای ئەوەی بەشێكی گفتوگۆكان بەسەركەوتویی ئەنجامدراون"

عەبدوڵا عەلیوایی ئەوەشی وتوە" ئومێد هەیە لە كۆبونەوەكەدا لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە رێكەوتنیك بكرێت و بگەنە شێوازێك بۆچارەسەركردنی كێشەی بودجە".

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بەهۆی تێبینی کوردەوە لەسەر بوودجە هێشتا پرۆژە یاسای بوودجە لەپەرلەمان بڕیاری لەسەر نەدراوە.



PM:02:46:01/03/2018