نرخی كارتی ئینتەرنێت و مۆبایل كەمدەكرێتەوە

بەپەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نرخی كارتی هێڵەكانی پەیوەندیكردن و ئینتەرنێت كەمدەكرێتەوە و ڕێژەی باجیش لەسەر هاوڵاتیان كەمدەكرێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە یاسای بودجەی ئەمساڵ، كە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرا، ڕێژەی باج لەسەر كۆمپانیاكان لە 10%ەوە بۆ 5% كەمكراوەتەوە، بەو پێیەش نرخی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت كەمدەكرێتەوە، كەمكردنەوەی نرخەكانیش هەموو ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەوە كە مۆڵەتیان لە حكومەتی عیراق وەرگرتووە.

هاوکات بەگوێرەی بودجەی پەسەندكراوی ئەمساڵ، لەمەودوا نرخی كارتی مۆبایلی پێنج هەزاری، كە ئێستا بە شەش هەزار دینار دەفرۆشرێت، كەمدەكرێتەوە بۆ پێنج هەزارو 500 دینار.



PM:07:23:03/03/2018