ڤیدیۆ..شەڕڤانێک پێش چالاکییەکی گیان فیدایی پەیامێکی بۆ دایکی نارد

ئایلان دارا چالاكییە گیانفیداییەكەی پێشكەشی دایكی كرد كە دوێنێ لە رۆژی جیهانیی ژناندا دژی سوپای توركیا لە جندرێسی سەر بە عەفرین ئەنجامیدا.

ئایلان پێش شەهیدبوونی پەیامێكی دەنگی بۆ دایكی ناردووە و تێیدا دەڵێت: دایكان نۆ مانگ هەڵماندەگرن و لەپێناو ئێمەدا ئازار دەچێژن بۆئەوەی گەورە ببین وببین بە پیاو، ئەمڕۆش رۆڵی ئێمە هاتووە بۆئەوەی بەرگریان لێبكەین و كەرامەتیان بپارێزین، بەوەش بەشێكی كەمی ئەو چاكەیە بدەینەوە كە پێشكەشیان كردووین.

ئایلان لە پەیامەكەیدا داوا لە دایكی دەكات كە دڵگران نەبێت بە هەواڵی شەهیدبوونی، بەڵكو پێی سەربەرزبێت و دەڵێت: "شەهیدبوونم دەكەمە دیاری بۆ هەموو دایكانی كوردستان".

جێی ئاماژەیە ئایلان دارا دوێنێ 8ی ئادار لە رۆژی جیهانیی ژناندا چالاكییەكی گیانفیداییلە ناوچەی درێس دژ بە سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان ئەنجامدا كە نزیكەی 50 رۆژە پەلاماری عەفرین دەدەن.



PM:11:37:09/03/2018