شەڕڤانێکی تر خۆی بە سوپای تورکیادا تەقاندەوە

ئەمڕۆ شەڕڤانێک بەناوی پۆڵات عەفرین خۆی بە هێزەکانی سوپای تورکیا تەقاندووەتەوە و شەهیدبووە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، پۆڵات عەفرین لە بەرەکانی شەڕ لە گوندی قزڵ پاشا لە ناحیەی بلبلە تا دوا فیشەک دژی سوپا و گروپە چەکدارەکانی تورکیا شەڕیکردووە، دواتر لەڕێی ئامێرە بێتەلەکەیەوە ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کردووە و خۆی تەقاندووەتەوە و زیانێکی زۆری بە سوپای تورکیا گەیاندووە.

هەرچەندە باسی ورودەکاری زیاتری لەو ڕووداوە نەکردووە، بەڵام ئاژانسەکە دەڵێت، یەپەگە لە داهاتوودا ناسنامەی ئەو شەڕڤانە و کاریگەری خۆتەقاندنەوەکەی بە سوپای تورکیادا ئاشکرا دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە پێی ئامارێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٥ سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری گروپە چەکدارەکان، کوژراون و برینداربوون.



PM:11:16:12/03/2018