ڤاڵڤێردی باسی یارییە ئاگرینەکەی چێڵسی دەکات


کەمێک پێش ئێستا ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، باسی لە یارییە ئاگرینەکەی یانەکەی کرد بەرامبەر بە یانەی چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە بەڕێوە بچێت.

ڤاڵڤێردی لەسەر یاریەکە وتی، یانەی چێڵسی تیپێکی بەهێزە،ئێمە نابێت پشت بە یاری چوون ببەستین، هەرچەندە ئێمە سفر بە سفر یاریەکە تەواو بکەین دەگەین بە قۆناغی داهاتوو بەڵام نابێت پشت بەو ئەنجامە ببەستین.

وتیشی سەرجەم یاریزانەکانم ئامادەن، ئینێستاش دوینێ راهێنانی کردووەو سبەینێش بڕیار دەدەم یاری بکات یان یاری نەکات، هەروەها میسیش لە دۆخێکی زۆر باشدایەو سیرجی رۆبێرتۆش بەیانی ئامادەی یاریەکە دەبێت.

ستایشی یانەی چێڵسی کردوو بە تیپێکی بەهێزی ناو بردوو وتی، ئەوان یاریزانی بەتوانایان هەیەو دەبێت ئاگاداریان بین .



PM:07:49:13/03/2018