بۆسکێتس باسی یاریەکەی چێڵسی دەکات


یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە بۆسکێتس، باسی لە یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی چێڵسی کردوو رایگەیاند ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر قورسە بۆیە دەبێت زۆر ئاگاداربین و وریای یانەی چێڵسی بین، چوونکە ئەوان راهێنەرێکی بە توانایان هەیە.

بۆسکێتس وتیشی یانەی چێڵسی چوار یاریزانی لێهاتووی هەیە وەکوو ویلیان و هازارد و پیدرۆ و مۆراتا، کە ویلیان لە یاری چوون زۆر باش دەرکەوت، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەو یاریزانە بین.

هەروەها ئامادەبوونی میسی بە باشی بۆ یاریەکە راگەیاندوو وتی، ئەو لە خولی ئیسپانیا لە هەفتەی رابردوو یاری نەکردووەو باش پشووی وەرگرتووەو زۆر باش ئامادەیە بۆ یاریەکە.



PM:07:56:13/03/2018