گۆرانیبێژی لاو "نه‌ڤید زه‌ردی" كاتی وازهێنانی له گۆرانی گوتن به زمانی كوردی راگەیاند.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ نه‌ڤید زه‌ردی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له پۆستێكدا، وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش نووسیویه‌تی " پێموابێ ئه‌و گۆرانییه ده‌بێته دوایین گۆرانییم، كه به زمانی كوردی بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
هەوادارانی نەڤید نیگەرانن لەو پۆستەو هیوادەخوازن وەک پۆستەکانی پێشووی راست نەبێت و جێبەجێی نەکات.
دوا به‌رهه‌می نه‌ڤید، له ڕۆژی ڤالانتاین بوو له 14ی شوبات، له‌و ڕۆژه‌دا به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی "تۆ" بڵاو كرده‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌شی ده‌بێته سێیه‌م به‌رهه‌می تازه‌ی له‌م ساڵدا.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.