پەرلەمانی عێراق بڕیاری لێبڕینی موچەی هەڵوەشاندەوە

پەرلەمانى عێراق بڕیاری بڕینى بەشێک لە موچەى فەرمانبەرانی هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی سەرجەم موچە بڕاوەکانی ئەمساڵشیدا.

بەگوێرەی نوسراوێک کە لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە، دەبێت سەرجەم ئەو لێبڕینانەى موچەى فەرمانبەران بووەستێنرێت کە لە ماوەى سێ ساڵی ڕابردوودا بە ناوی هاوکاری بۆ حەشدی شەعبی و ئاوارەکان بڕدراون.

هاوکات لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بە پێی یاساش لەکاتى واژۆ نەکردنى بریاری بڕین لە لایەن پەرلەمانەوە، دەبێت حکومەت و وەزارەتی دارایی سەرجەم ئەو پارانەی لە موچەى فەرمانبەرانیان بڕیوە بۆیان بگەڕێننەوە.

لە ماوەى شەڕی داعشدا حکومەتى عێراق بڕیاریدا مانگانە ٣.٨% موچەى فەرمانبەران بۆ هاوکاری هێزەکانى حەشدی شەعبی و ئاوارەکان ببڕێت و ئەمساڵ ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:16:14/03/2018