بەسەدان هەزار کەس لە ئامەد جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن

وەک وەلآمدانەوەیەک بۆ ئەو سەرکووتکردن و گرتن و هێرشی بۆ سەر عفرین و دەستگیرکرنی دەیان هەزار کەس، ئەمڕۆ وەک وەلآمدانەوەیەک بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم و زۆرە، بەسەدان هەزار هاولآتی شاری ئامەد نەوۆرزیان پیرۆزکرد.

مەیدانی نەورۆز بە ئالآی ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد داپۆشراوە، لە چواردەوری گۆڕەپانەكە بە زمانی كوردی و زمانەكانی دیكە نووسراوە "دەستبەسەر ئیرادەی گەلاندا ناگیردرێت" و"فاشیزم تێكدەشكێت، گەل سەردەكەوێت"  " نەورۆز پیرۆز بێت"، هەروەها  بەرزكراوەتەوە.

سەرەتای مەراسیمەکەش ژنان و منالآن بەوتنەوەی دروشمی " بژی سەرۆک هاپۆ " چوونە نێو مەیدانەکەوەو کاتژمێر ١١ی دەستکرا بەوتار و ئاهەنگ گێران.

هەدەپەو پارتە کوردیەکان ئاهەنگی نەورۆز وەک بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی تورکیا تەماشا دەکەن و هەربۆیە بە حەماسێکی زۆرەوە خەڵک بەشداری مەراسیمەکەی کرد.  



PM:12:57:21/03/2018