ئەمەریکا: هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیا نییە لەسەر منبەج

ئەمەریکا رایگەیاند " هەرچەندە تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات رێککەوتنیان لەگەڵ ئێمە هەبێت لەسەر منبەج، بەڵام ئێمە هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە".

هێزەرت ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیا سەیرن، چونکە هیچ رێککەوتنێک لەوبارەوە نییە".

ناوێرت رەتیکردەوە کە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی چوونی هێزەکانی تورکیا بۆ منبج لە نێوان ئەنقەرە واشنتندا هەبێت. 

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند " سووپاکەمان دەچێتە شاری منبەجی باکوری سوریا و لەگەڵ ئەمەریکا رێککەوتنمان هەیە".



PM:03:30:21/03/2018