خانمە ئەكتەری دیاری هەواڵ عوسمان پۆستێكی پڕ لە حەسرەت بۆ هاوسەرە جوانەمەرگەكەی پشتیوان بەدەوی دەنوسێت و وێنەیەک لەسەر گۆڕەکەی بڵاودەکاتەوە.
لە نوێترین پۆستیدا هەواڵ عوسمان لە یەکەم ڕۆژی بەهاردا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و منداڵەکانی لەسەر گۆڕی پشتیوان نوری بڵاوكردۆتەوە.
هەواڵە لەسەر وێنەکە نوسیویەتی "پشە گیان ، پشت و پەناکەم ، ھاتوین تا پیرۆز بایت لێ بکەین تا پێت بڵین سەیرانی ئێمە گۆڕی تۆیە خۆشی ئێمە بینینەوەی تۆیە ، نەورۆز و بەھارمان بیستنەوەی دەنگی تۆیە".
ھەواڵ عوسمان، خوشكی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە كارەكتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەركردووە، ھاوسەری هوەنەرمەندی كۆچكردو (پشتیوان بەدەوی)یە.
پشتیوان بەدەوی كە تەمەنی ٤١ ساڵ بوو، رۆژی ١٦ ی كانوونی دووەم بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە كتوپڕ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.