یانەی بەرشەلۆنە داوای مانەوەی ئینیستا دەکەن


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە نایانەوێت ئەستێرەی یانەکەیان ئینێستا ریزی یانە کەتەلۆنیەکە جێبهێڵێت.

ئینێستا لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند لە ٣٠ی مانگی داهاتوو بەرەسمی داهاتووی خۆی دیاری دەکات و بڕیاری مانەوە یان چوون لە بەرشەلۆنە دەدات.

ئەمرۆ رۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە ئیدارەی بەرشەلۆنە کە سەرۆکی یانەکە بەشداری دەکات،لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی رازی بکەن لە یانەکە بمێنێتەوەو بڕیاری چون نەدات.

بە قسەی رۆژنامەکان ئینیستا بڕیاری کۆتاییداوەو پەیوەندی بە خولی یانەکانی چینەوە دەکات.



PM:09:00:21/03/2018