ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی نەورۆز، له سنوورى شارى هه‌ولێر هاووڵاتییەك بەهۆی ڕووداوێكى هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر راگه‌یاند "له پێچه‌كانی خانزادى سه‌ر ڕێگه‌ى پیرمام – هه‌ولێر، دوو ئۆتۆمبێلێك خۆیان بەیەكتردا كێشاوە، لە ئەنجامدا كوڕێك كە لەگەڵ باوكی‌دا بووە، گیانی لەدەست داوە و باوكیشی بریندارە.
هەر ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانییش لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا