پۆلیسی سلێمانی راگهیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگهیاندووه، خۆشبهختانه هیچ حاڵهتێکی دزیکردن له رۆژانی 20 و 21ی 3/ 2018 که هاوڵاتیان ماڵهکانیان جێهێشتووه، رووینهداوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێجەیەکی بۆ "سپی میدیا" ناردووە ڕایگەیاندووە "لەو دو ڕۆژەدا کە ھاوڵاتیان ماڵەکانیان جێھێشتو ڕویان لەھاوینەھەوارو شوێنە گشتییەکان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاھەنگگێڕان و گەشت و سەیران، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لەشاڕێ و شەقام و کۆڵانەکان لەئامادەباشیدا بون بۆ دابینکردنی ئارامیی و پاراستنی سەرو ماڵی ھاوڵاتیان".
ھاوکات ھەر لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەدو ڕۆژی ڕابردودا توانرا دەستبگیرێت بەسەر ٢٧ ماتۆڕسکیلدا کە بێ سەرەتا بون و لەشەقام و کۆڵانەکاندا بوبونە ھۆکاری بێزارکردنی ھاوڵاتیان