بەیانی ئەمڕۆ ھاوڵاتییەک لەگەڕەکی سەیوانی شاری سلێمانی لەماڵەكەی خۆیدا خۆی سوتاند و کۆتایی بەژیانی خۆیھێنا.
ھاوڵاتییەکە ناوی (ع، م، ع) و لەڕەگەزی نێرەو لەدایکبوی ساڵی ١٩٥٧و چەند ساڵێکە بەتەنیا دەژی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، نەخۆشی دەرونی ھەبووە.
پاش گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوەو لێکۆڵینەوەی زیاتر لەڕوداوەکە دەستیپێکرد.