پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کادیرێکی حزبی دیموکراتی کوردستان لە نزیک ماڵەکەی خۆی خۆی کوشتووە و پۆلیسیش زانیاری ئاشکرادەکات.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ئەو کادیرەی حزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی زەویەیی سپیە کە تایبەتە بە کەمپی کوردانی ڕۆژهەڵات و چەند سەد مەترێک لە دوری ماڵەکەی بە گولـلەی دەمانچەی جۆری کلوک خۆی کوشت.
بەڕێوەبەری پۆلیس وتیشی ئەو کادیرەی حزبی دیموکرات یەک گولـلەی لە خۆی داوە کە ئەویش بەر دڵی کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها وتیشی پێش خۆ کوشتنی ئەو کادیرەی حزبی دیموکرات بە نیو کاتژمێر پێشتر پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی دەکات و داوای گەردن ئازادییان لێدەکات و هیوای خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازێت.
ئەو کادیرەی حزبی دیموکراتی کوردستان ناوی (حامید قادر حەمەدمینە) و لەدایکبووی ١٩٧٠ یە .
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو کادیرەی حزبی دیموکرات بەرپرسی ناوەندی وەرگرتنی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتە.