وێنەی ئەستێرەکان هەمیشە مایەی سەرنجڕاکێشانی هەوادارانیان، جگە لە خۆشیان ژیانی تایبەتی خۆیان هاوسەر و خێزانەکانیان مایەی گرنگی پێدانی فانەکانیان، شاراش پێشکەشکاری هونەری دیاری کوردستان، وێنەکانی مایەی سەرنج و تێرامانی هەوادارانییەتی.
لەدوا دەرکەوتنیدا شارا ئیبراهیم وێنەیەکی خۆی و هاوسەرکەی بڵاودەکاتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە و پێشتر پێشکەشکاربوو لە کەناڵی ئێن ئارتی، بەڵام پاش دەستلەکار کێشانەوەی لەو کەناڵە لە ئێستادا چۆتە کەناڵی کوردماکس و پرۆگرامێک پێشکەش دەکات بە ناوی "شارا".
شارا ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو خاوەنی مناڵێکە وبەیەکێک لە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی بەرنامە هونەریەکان لە کوردستان دادەنرێت.