نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

ئەندامێكی ئەنجمومەنی پاریزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراقی بەڵێنی داوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیاد بكات و بەنرخێكی گونجاو بدرێت بە شۆفێران.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە "هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كۆبونەتەوە".

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە " لەكۆبونەوەكەدا نوێنەری وەزارەتی نەوتی عێراق بە پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی راگەیاندوە حكومەتی ناوەندی بریاریداوە بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی زیاد بكات و ئەوبەنزینەش تەنها دەدرێتە وێستگە حكومیەكان بۆئەوەی بە نرخێكی گونجاو بدرێت بە شۆفێران".

لە ئێستا لە سلێمانی نرخی لیتریك بەنزین بە هەموو جۆرەكانیەوە لەنێوان 575بۆ700دینارە.



PM:11:21:31/03/2018