وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لەمساڵەوە تا ساڵی 2019 هەشت هەزار پەنابەر وەردەگرێت و ئۆفیسی پەنابەرانیش لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی نیسانی 2018 ستیڤان دیونی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند "لەڕێگەی دەزگای پەنابەرانەوە و بەپێی مەرجی تایبەت ژمارەیەک پەنابەر لە سەرانسەری جیهانەوە وەردەگرێت و پلانەکەش لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە جێبەجێدەکرێت و لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە پەنابەر وەردەگیرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە ئۆفیسی پەنابەران لە عێراق و هەرێم دەکاتەوە و هەشت هەزار پەنابەریش وەردەگرێت و دەڵێت "بەم زوانە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا مەرجەکانی وەرگرتنی پەنابەران ڕادەگەیەنێت.