ڕوسیا کەشتیە جەنگیەکانی جوڵاند

فەڕەنسا پلانی هێرشکردنە سەر سووریای داڕشت و ڕوسیاش کەشتییەکانی لە بەندەری تەڕتوس جوڵاند.

رۆژنامەی "لۆفیگارۆ"، بڵاویکردەوە فەرماندە سەربازییەکانی سوپای فەڕەنسا پلانی هێرشکردنە سەر سووریایان بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا داوە و ئەگەر بڕیار لەسەر هێرشەکە بدرێت، پشت بەو پلانە دەبەسترێت.

هاوکات تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند بەبێ وەرگرتنی بڕیاری پەرلەمان بەریتانیا ئامادەیە بەشداری لە هێرشی سەربازی لە سووریا بکات.

لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، ڕووسیا ئەو کەشتییە جەنگییانەی بۆ دەریای ناوەڕاست جوڵە پێکرد، کە لە بەندەی تەڕتوس لەنگەریان گرتبوو.

بەگوێرەی لێکدانەوەی پسپۆڕانی سەربازیش، جوڵاندنی کەشتییەکانی ڕوسیا بۆ ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، بۆ ئەوەیە پانتایی و ڕووبەرێکی فراوان لە بەردەمیان هەبێت و ئازادییەکی زیاتریان هەبێت لە ڕووبەرووبونەوەی هەر مەترسییەک.



PM:10:56:11/04/2018