ئارام سەعید: لەگەڵ یەکێتی‌و پارتی نە ئامادەین حکومەت پێکبهێنین‌و، نە دادەنیشین‌و، تەوقەشیان لەگەڵ ناکەین

لێپرسراوی پەیوەندیە گشتیەکانی نەوەی نوێ، ئارام سەعید، رایگەیاند " ئێمە سیاسەتی دوڕووی پیادە ناکەین،  بەڕاستگۆیانە بە خەڵک دەڵێین کە هەر ئەنجامێکمان هەبێت لە هەڵبژادنەکاندا، بەهیچ جۆرێک ئامادەنین لەگەڵ یەکێتیی و پارتی دانابنیشین وحوکمەتیان لەگەڵ پێک ناهێنین و، تەوقەشیان لەگەڵ ناکەین".

ئارام سەعید کە کاندیدی قەوارەی نەوەی نوێیە بۆ پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپی دەڵێت" ئەوەی  یەکێتی و پارتی کردیان وایکرد شکست بەکورد و بەهەر دەستکەوتێکیش بێنن، ئەگەر پێشتر بەدەستیش هاتبێت".

ناوبراو لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت " ئەدای کورد لەبەغداد زۆر لاواز بووە، چ لە رابردوو و چ لە ئێستاشدا، لەبەرئەوەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بەرژەوەندیەکانی خۆیان پێش بەرژەوەندیە گشتیەکانیان خستووە، بگرە بەرژەوەندیەکانی هاوڵاتیانی کوردستانیان ژێر پێ خستووە".

دەربارەی رەوشی ئابوری، ئەو ئابوریەی حکومەتی هەرێم پیادەی دەکات، ئارام سەعید، کاندیدی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئابوریە سەربەخۆیەی ئەوان بانگەشەی بۆ دەکەن و خۆی لەفرۆشتنی نەوت دەبینێتەوە، کوردستانی تووشی کارەساتی گەورە کردووە، خۆی لەخۆیدا ئەو هەنگاوانەی بەناوی ئابوری سەربخۆوە نران، بەتەواوی دوورە لە دنیای ئابوری سەربەخۆوە".

لێپرسراوی پەیوەندیە گشتیەکانی نەوەی نوێ  ڕایگەیاند " ئێمە وەک نەوەی نوێ هەوڵی مامەڵەی ئاشتیانەو دیموکراسیانە دەدەین لەگەڵ بەغداد، کێشەی ئێمە لەکورستان لەگەڵ یەکیەتی و پارتیە، چونکە ئەوان کوردستانیان بەو دۆخە گەیاندوە".

لەبارەی گۆڕانکاری لە هاوکێشەی سیاسی هێزەکان لە کوردستان و عێراق کە لەم هەڵبژاردنە نوێیەی کە رۆژی ١٢ ی ئایار بۆ پەرلەمانی عێراق سازدەکرێت، دەڵێت " گۆڕانکاری گەورە ڕودەدات، باشترین دەرفەتیش بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنەکانی  ۲۰۱۸ یە کە دەتوانرێ گۆڕانکاری بکرێت و هێزی نوێ بەبێتە کایەی سیایسیەوە" .

هەروەها گەش بینە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەبێ تەزویرو ساختە و، دەڵێت " ئەم هەڵبژاردنە یەکێک لەو هەڵبژاردنانەی تەزویرکردن تێیدا زۆر گرانە، ئێمە دەمانەوێ بەئاشتیانەو مەدەنیانە و لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە ململانێی سیاسی بکەین، ئەوەی کە دەیەوێت توندو تیژی پیادە بکات، ئەو هێزانەی بەو کارانە هەڵدەسن ل کۆندا تێکشکاون و، بەدڵنیایەوە ئەمجارەش تێکدەشکێن ".
دەقی چاوپێکەوتنەکە..






PM:09:28:14/04/2018