هەزارو 200 پۆلیس دوای تاوانبارێک دەکەون

زیاتر لە هەزار و 200 پۆلس لە شاری "ئیماباری" یابان دوای زیندانییەکی هەڵاتوو دەکەون و کەلە یەکێک لە زینداننیەکانی ئەو سارە هەڵاتووە.

بەگوێرەی هەوالێکی ماڵپەڕی "ئێم بی سی"،  گەنجێکی زیندانیکراو بەناوی "تاتسوما هیراو"تەمەن 27ساڵ کە لە زیندانیی "ماتسوياما" لە شاری "ئیماباری"زیندانی کراوە، فێڵ لە پاسەوانەکان دەکات و لە زیندان هەڵدێت.

بەوتەی "ماسافومی شیگیماتسو"لێکۆڵەری پۆلیس، بەمەبەستی دۆزینەوەو دەستگیرکردنەوەی ناوبراو بە هەزارو 200 پۆلیسەوە بە شوێنی ئەو تاوانبارەدا کەوتون، بۆ ئەوەی بەزوترین کات بیدۆزنەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەو تاوانبارە هەر بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکو لەکاتی هەڵاتنەکەیدا لەدووری 10 کیلۆمەتر لە زیندانەکە کە دەکەوێتە دورگەی "موکایشیمیا"، ئۆتۆمبیل و مۆبایل و پێڵاو گۆرەوی دزیوە و دواتر نامەیەکی کاغەزی بۆ خاوەن ئۆتۆمبیلەکە جێهێشتووەو نوسیویەتی "ئۆتۆمبیلەکەت دەبەم، بەڵام زیانی پێناگەیەنم".



PM:06:01:18/04/2018