بڕێک پارە وەک پێشینە دەدرێت بە خانەنشینان

بانكێكی ڕافیدەین بڕی سێ ملیۆن دینار وەک پێشینە بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دەدات.

بەپێی راگەیاندراوێكی بانكی رافیدەین كە ئەمرۆ پێنجشەممە 19ی نیسانی 2018 دەرچووە و ئاماژە بە بڕیارێك كراوە بۆ پێدانی  سولفە بە خانەنشینان کە بڕەکەی سێ ملیۆن دینارە و دەدرێتە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

بانكی رافیدەین جەختی كردۆتەوە، پێدانی ئەو پێشینەیە پێویستی بە كەفیل نابێت، بەڵكو تەنها پێویستی بە وەرگرتنی پەنجەمۆری خودی خانەنشینکراوەکە دەبێت.

هاوکات بانكەكە ئاشكرای كردووە، ئەوانەی دەیانەوێت بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە داواكاری پێشكەش بكەن، دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە (www.qicard.net/pla) داواکە پێشکەش بکەن".

هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو پێشینەیە ئەو خانەنشینانەی هەرێم دەگرێتەوە کە موچەکانیان لەسەر عێراقە.



AM:11:24:19/04/2018