شانۆیی "ملوانکەی پچڕاو" نمایش دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لەناو پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، شانۆیی "ملوانکەی پچڕاو" نمایش دەکرێت  و ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

شانۆیی "ملوانکەی پچڕاو" لە فیلمی فارسی "ابدو یک روز" وەرگیراوە، بابەتێکی کۆمەڵایەتیەو چیرۆکی خێزانێک دەگێڕێتەوە، کە لەژێر باری قورسی ژیاندا توشی چەندین گیروگرف هاتوون و زیاتریش تیشک دەخاتە سەر بابەتە خێزانییەکان و پەیوەندی تاکەکانی خێزان بە یەوەکترەوە.

"ملوانکەی پچڕاو" لەلایەن "بەرهەم ئەنوەر" وەک نوسەری دووەم ئامادە کراوەو کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "دێرین حامد"ەوە بۆ ئەنجامدراوە، بڕیارە بەبەشداری چەنین ئەکتەری خاوەن ئەزموون لە بواری شانۆ و درامادا کە  پێکهاتوون لە( شاناز محەمەد ـ زەریا سامی ـ کیژان حەمەجەزا ـ دیدار عومەر ـ بێساران جاسم ـ سۆزیار یاسین ـ بنار نەجمەدین ـ فریاد حسن ـ مەزن نەوزاد ـ ڕێبین ڕەوفـ  ـ ئانا ئارام ـ ڕۆزە محمەد ـ ڕێکان دلاوەر ـ ئەلەند عەبدوڵا)،لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لە شاری سلێمانی نمایش بکرێت.



PM:01:10:21/04/2018