"سپی"دوایی هەڵوێست لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی سیروانی کوێخا نەجم بڵاودەکاتەوە

"سیروان کوێخا نەجم" ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی رەتکردەوەو رایگەیاند،"نە وازم لە یەکێتی هێناوە و نە ئەو نامەیەش هی منە".

ئەمڕۆ شەممە لە نامایەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی"، کەوتووە، تیایدا "سیروان کوێخا نەجم" ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وازهێنانی خۆی لە ریزەکانی یەکێتی راگەیاندو لە نامەکەدا کە ئاڕاستەی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کردووە نوسیویەتی،"دەمەوێت بەم نامەیە ئاگادارتان بکەمەوە کە من لەمڕۆوە 21 نیسانی 2018 دەستلەکارکێشانەوەی خۆم رادەگەیێنم لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هۆکاریش زۆرن کە زۆربەتان دەزانن و لێی بێدەنگن".

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو یەکێتی نییشتیمانی کوردستان بە "سپی" راگەیاند،" لەبەر کێشەکانی رابردوی ناو یەکێتی و کێشە نوێیەکان، "سیروانی کوێخا نەجم" ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە کۆسرەت رەسول علی" جێگری سکرتێری یەکێتی کردوە، لە ئێستاشدا هاوڕێ نزیکەکانی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پەشمانی بکەنەوە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی".

پاش بڵاوبونەوەی ئەو نامەیە "سیروان کوێخا نەجم" لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رەتیکردەوە کە دەستی لەکار کێشابێتەوەو وتی،" نە وازم لە یەکێتی هێناوە و نە ئەو نامەیەش هی منە، ئێستاش لێکۆڵینەوە لەوە دەکەم کە کێ ئەو نامەیەی بەناوی منەوە نووسیوە".

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" پاش گفتوگۆیەکی چڕ، هاورێکانی توانیان "سیروانی کوێخا نەجم" لە بریاری دەستلەکاركێشانەوەکەی پاشکەزبکەنەوە.






PM:03:28:21/04/2018