کۆمیسیۆن کاتی دەوامکردنی کارمەندەکانی زیاد کرد

لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی خێراکردنی پرۆسەی دانەوەی کارتی دەنگدان بە هاووڵاتیان، دەوامی کارمەندەکانیان کردووە بە دوو شەفت.

ئۆفیسی گشتیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەمەودا شەفتی دووەمی دەوامی کارمەندانی کۆمسیۆن لە ناوەندەکانی دابەشکردنی کارت، لە کاتژمێر شەشی ئیوارە بۆ ١٠ی شەو دەستپێدەکات.

داواشی لە کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن کرد، ئەوانەی ڕاهێنانیان پێکراوە، بچنە ناوەندەکانیان دەنگدان و هاوکاری هاوڕێکانیان بکەن لە دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەسەر هاووڵاتیاندا.

هەر لەو کۆنگرەیەدا کۆمسیۆن ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیی تایبەتی ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد، تائیستا ٧٠ هەزار و ٨٣ کارتیان لە بەغداوە بۆ هاتووەتەوە و ٥١ هەزاریان دابەشکردووە، ١٩ هەزاریش ماونەتەوە.



PM:06:59:24/04/2018