نێچیرڤان بارزانی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و پۆڵ فۆنگ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا کۆبوونەتەوە و هاوكاری و هاریكاریی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ تاوتوێ کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم شاندەکەى ئەمریکا داوایانکردووە به‌ دیالۆگ‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هەرێم و به‌غدا چاره‌سه‌ربكه‌ن، هاوکات تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو



PM:08:16:24/04/2018