بەغداد لەسەر سلێمانی هۆشداری دەداتە تورکیا

حکومەتی بەغداد لەرێگای باڵیۆزەکەیەوە لە عێراق هۆشداری داوەتە تورکیا، کە لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەغدا گەشتی یەکێک لە فرۆکەخانەکانی تورکیا بۆ عێراق قەدەغە دەکرێت.

بێستوون زەنگەنە، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە،'' لەسەر راگرتنی گەشتی ئاسمانیی تورکیا بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گفتوگۆمان کردووە لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق، ئەویش لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا گفتوگۆی کردووەو پێی راگەیاندووە، کە داخستنی فرۆکەخانەی سلێمانی بابەتێکی سیاسیی نییە و سزادانی خەڵكی ئەو شارەیە''.

ئاماژەی بەوەشراوە '' وەزیری گواستنەوەی عێراق بە باڵیۆزی تورکیای وتووە ئەگەر کێشەی فرۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر نەکرێت، عێراق لەبەرامبەر ئەوەدا رێگر دەبێت لە نیشتنەوەی فرۆکەی یەکێک لە فرۆکەخانەکانی تورکیا''.

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەفتەنامەی "ئاژانس" ئەوەشی خستووەتەڕوو، '' لە ئێستادا حکومەتی ناوەندی چاوەڕێی وەڵامی باڵیۆزی تورکیا دەکات''.

AM:11:31:25/04/2018