" ئەم هەفتەیە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات"

ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ.

یوسف عوسمان، سەرۆکی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان بە ماڵپەری باسنیوزی راگەیاندووە" بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەستمان كەوتووە لەو هەفتەیە مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەران دەست پێ دەكات.

نابراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "لەسەرەتای ئەو هەفتەیە دابەشکرنی مووچە دەست پێ دەکات و سەرەتا لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستییەوە دەست پێ دەکات و هەروەها بڕیاریشە هەر لەو هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی دارایش دابەش بكرێت".

سەرۆكی یەكێتی فەرمانبەران جەختی كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت مووچەی بەشێك لە وەزارە و فەرمانگەكان بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتیشی: "لە مانگی رابردوودا بەشێوەیەكی رێكوپێك مووچە لە ماوەی كەمتر لە مانگێك دابەشكرا هیوادارین مووچەی مانگی شوباتیش بەهەمان شێوە لە ماوەی 30 رۆژ دابەش بكرێت".

 



PM:04:39:28/04/2018