داواكاریەك ئاڕاستەی موچەخۆرانی وەزارەتی شەهیدان دەكرێت

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان داوا لە كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدكراون و زیندانیانی سیاسی دەكات لە ڕۆژی یەكشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بەمەبەستی تۆماری بایۆمەتری.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری وارسی سەربەرزی شەھیدان و جینۆساید كراوان و زیندانیانی سیاسی دەكەینەوە ئەوانەی بایومەتریان نەكردوە لە ماوەی ڕۆژی یەكشەممە ٢٩/٤/٢٠١٨ تا تەواو بوونی دەوامی فەرمی هەفتەی داھاتوو كە دەكاتە رۆژی پێنج شەمە ٣/٥/٢٠١٨ سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی (دھۆك و ھەولێر و سلێمانی) و بەرێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، سەردانەكە بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت بە بایۆمەتری یە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەركەسێك لەو ماوەیەدا كەدوا وادەیە، بایۆمەتری نەكات ئەوا منحەی (مووچە)ی شەھیدانە و زیندانی سیاسی  دەبڕدرێت.



AM:08:55:29/04/2018